چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بە گوژمەی ٧٨ ملیۆن دینار دوو پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێن

بە مەبەستی جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی دروستكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٧٨ ملیۆن و ٢٤٤ هەزار دینار بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان.

گوژمەکە لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆكە و لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٢ جێبەجێ دەكرێت، و گوژمەکە بۆ هەردوو پرۆژەی دروستكردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی كانی مەهمەدكێ، و شەقامێکی دیکە لە نزیك مزگەوتی قەسارا خەرج كراوە.

لە بڕیارێكی دیکەشدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەكی تری بە بڕی زیاتر لە ١٠٦ ملیۆن دینار بۆ قیڕتاوكردنی شەقام لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك خەرج كرد.