به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی زمانی دادگاكان، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا بڕیاری دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان به زمانی كوردی بنووسرێن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (10ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: دوای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 26/9/2022 به پشتبه‌ستن به (مادده‌ی شه‌شه‌م له یاسای ژماره 23ی ساڵی 2007)ـی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هه‌روه‌ها (مادده‌ی شه‌شی یاسای ژماره شه‌شی ساڵی 2014)ـی زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا بڕیاری دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو ئه‌و رێكاره دادوه‌رییانه‌ی كه له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وده‌كرێن به زمانی كوردی بنووسرێن، ته‌نیا له‌كاتی پێویست به زمانی عه‌ره‌بی بنووسرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریدا هاتووه: ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، دوای زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی هاتووه.
ئاماژه بهوهشداروه، بێجگه له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره، لایه‌نه‌كانی ناوبراو سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی فه‌رهه‌نگێكی یاسایی یه‌كگرتووی كوردین بۆ یه‌كخستنی زمان و ده‌سته‌واژه یاساییه‌كان كه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مان، وه‌زاره‌تی داد، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چن.