ڕۆژی یەکشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەلی ڕەزا گۆنەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی تازە و ئەو گەڵاڵەنامەیەش تاوتوێ کرا کە لە نێوان لایەنە کوردییەکان و سووننەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر بنەمای دەستوور ئامادە کراوە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری ئابووری و بازرگانی کرایەوە.