لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند كه به درێژایی مێژوو ده‌ركه‌وتووه سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین یه‌كه‌م كه‌س بووه به ئاشكرا مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ری كردووه.
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت “بە بۆنەی یادی لە دایكبوونی سەرداری پێغەمبەران (حەزرەتی محەمەد ئهلموستەفا) سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان دەكەین”.
سه‌باره‌ت به پەیامی پێغەمبەری ئیسلام کە بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی مرۆڤایه‌تی ڕایگه‌یاند “پەیامی خۆشەویستی و لێبووردەیی و یەکترقبووڵکردن و برایەتییە، گرینگە ئەم یادە پیرۆزە بەدەرفەت بزانین تا سوود لە ژیان و پەیام و ئامۆژگارییەکانی وەربگرین، پەرەی زیاتریان پێ بدەین”.
له‌باره‌ی مێژووی كورد و یادی لهداكبوونی پێغه‌مبه‌ر، لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه دا “مایەی شانازییە به درێژایی مێژوو گەلی كوردستان وه‌ك گرتنه‌به‌ری ڕێچكه‌ی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین، کە یەکەمین کەس بوو بە ئاشکرا یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری کرددووەتەوە، له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كان ئه‌و یادە بەرز ڕادەگیرێت، بە مەش دەردەکەوێت ھیچ کات کورد و مولوود لە یەکتر جیا ناکرێنەوە”.
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ھیواشی خواست ئەم یادە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و پەرەپێدانی زیاتر بە کلتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لەنێوان سەرجەم پێکھاتەکانی کوردستاندا.
جێی باسه سبه‌ی شه‌موو یادی ڕۆژی له‌دایكبوونی پێشه‌وای ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌مه‌ده (د.خ) و هه‌موو رۆژێكی ئه‌م ساڵه‌ش وه‌ك نه‌ریتێك خه‌ڵكی هه‌ولێری پایته‌خت و سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یادی ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه ده‌كه‌نه‌وه به گوتنه‌وه‌ی سروودی ئایینی و چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه‌ی جۆراوجۆر.