سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه كردووه سه‌باره‌ت به ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری هه‌ولێر.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م ئاگر له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ویلفهری تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه، به ماوه‌یه‌كی كه‌میش تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د. سامان به‌رزنجی وەزیری تەندروستی لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەكه‌ی پرسیوه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رۆكی حكوومه‌ت وەزیری تەندروستی ڕاسپاردووه بۆ هەر پێویستییەکی بەپەلە لەلایەن دامودەزگا پەیوەندارەکان بۆ پاراستنی گیانی نەخۆشان و زوو کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و کەمکردنەوەی زەرەر و زیانه‌كانی ڕووداوه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه مه‌سرور بارزانی هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان خواستووه بۆ دووربوون لە زەرەر و زیانی گیانی.
جێی باسه سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) جه‌ختی كردبووه‌وه كه له ڕووداوی ئاگركهوتنهوكهدا هیچ زیانێكی گیانی نهكهوتبووهوه.