پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بە زیاتر لە ١٦٣ ملیۆن دینار پرۆژەی كۆگەی ئاوی بەستۆڕە تەواو كرا

-لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر كارەكانی دروستكردنی پرۆژەی كۆگەی ئاوی بەستۆڕە تەواو كرا كە پێكهاتووە لە پەرژین و حەوزی ئەندازەیی و سەرجەم هاووڵاتییانی شارۆچكەكەش لێی سوودمەند دەبن.
گوژمەی پرۆژەكە بریتییە لە (١٦٣،٦٠٣،٢٥٠) دینار و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر دابینكراوە و بە سەرپەرشتیی تیمی هونەری و ئەندازیاری بەڕێوبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێكەوتی ١٥/١٢/٢٠٢٢ دەست بە جێبەجێكردنی كرا و ئێستا سەرجەم كارەكانی تەواو بووە.
پڕۆژەی كۆگەی ئاوی بەستۆڕە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی سێكتەری ئاوی خواردنەوەی شارۆچكەكە و بەلای هاووڵاتییانەوە زۆر گرنگە و لە ئێستاشدا خراوەتە خزمەتی هاوڵاتییانی شارۆچكەی بەستۆڕەوە.