چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

رۆژی شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌باره‌ی بۆردوومانه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌، په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 6ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، په‌رله‌مانی عێراق له‌ میانه‌ی نووسراوێكدا  رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مان له‌باره‌ی بۆردوومانه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌، كاتژمێر 11:00ـی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی (شه‌ممه‌ 8ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری نوێ له‌و دانیشتنه‌دا سوێندی یاسایی ده‌خۆن، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای خانووی‌ زێده‌ڕۆیی و وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی ده‌كرێت.

په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها گفتوگۆی پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كرێكاران و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی گشتی ده‌كات.