چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

شەش فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئێرانی تێكشكێندران

هەرچەندە پێشتر مۆسكۆ و تاران ڕەتیان كردەوە كە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئێرانی بۆ هێزەكانی ڕووسیا دابین بكەن، بەڵام ئەمڕۆ سوپای ئۆكراینا خستنە خوارەوەی شەش فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئێرانی لە بەرەكانی شەڕدا ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی سەربازیی ئۆكرانیا لە باشوور لە بەیاننامەیەكدا كە لە ماڵپەڕی تێلیگرام بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بەوە كردووە كە لە كاتی شەودا شەش فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی لە جۆری” شاهد-136″ خستۆتە خوارەوە.
لەوبارەیەوە ناتالیا گومنیوك، وتەبێژی فەرماندەییەكە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، فڕۆكەكان لە ناوچەی میكۆلایڤ خراونەتە خوارەوە.