پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئەڵمانیا پشتیوانی سەربازی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە

فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەدیوانی وەزارەت پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ئیکۆ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان کرد .
لەدیدارێکدا کە عمید روکن محه‌مه‌د سه‌عید بەڕێوەبەری هەماهەنگی وپەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەیبوو، تاوتوێی پێشهاتە ئەمنیەکان و بارودۆخی ناووچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان کرا، هاوکات باس لە گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیەکانی وڵاتی ئەڵمانیاو هاوپەیمانان کرا بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان،
سەرۆکی ئەرکان ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی دەوڵەتی ئەڵمانیادا لە هاوپەیمانیەتی نێوودەوڵەتی و گوتی : ئەڵمانیا هەمیشە هاوکاربوە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەتایبەت لەپرۆسەی چاکسازی و کەرتی تەندروستی پێشمەرگە ، هەوڵیان داوە بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیە لەم رووەشەوە هاوکارو یارمەتیدەریکی باشی وەزارەت بوونە ،هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندی نێوان وڵاتی ئەڵمانیاو هەرێمی کوردستان کرد، خواستی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.