نوێنه‌ری رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (4ی تشرینی دووه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ره‌وشی عێراق، نوێنه‌ری رووسیا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێرانی كرد بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
نوێنه‌ری رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هێرشانه پێشلكردنی سه‌روه‌ری عێراق.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه، نوێنه‌ری رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوای له لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان كرد، به گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن و یه‌كگرتووبن بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان.