ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (4ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، جێنین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به دۆخی عێراق پێكه‌شكرد.
پلاسخارت جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی گفتوگۆی نیشتمانی له‌نێوان سه‌ركرده عێراقییه‌كان كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئێستا عێراق به مه‌ترسیدارترین قۆناغ تیێپهڕدهبێت.
له به‌شێكی گوتاره‌كه‌یدا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌وه كه پێویسته عێراق، مافی هه‌رێمی كوردستان بدات و سه‌باره‌ت به بۆردوومانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێرانیش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئێران سه‌روه‌ی عێراقی پێشێلكردووه.
نێرده‌ی تایبه‌تی نهتهوهیهكگووهكان له عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه دۆخی سیاسی ئێستای عێراق كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌بووه و خه‌ڵكی عێراق له‌و دۆخه‌ی ئێستا وه‌كو دیلێك ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان به سه‌رپه‌رشتی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پلاسخارت رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
پلاسخارت، روونیكرده‌وه كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان جگه‌له تۆمه‌تباركردنی یه‌كدی هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، كه‌چی لایه‌نه سیاسییه‌كان شكستیان هێناوه له دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆیان.
پوخته‌ی وته‌كانی پلاسخارت
– داوا ده‌كرێت سه‌ركرده‌كانی عێراق به‌سه‌ر ناكۆكییهكانیاندا زاڵ‌بن. پێمان وتوون له 12 مانگی رابردوودا وتوومانه دیالۆگ بكه‌ن، پابه‌ندی ده‌ستوور بن، رێز له بنه‌ما دیموكراسییه‌كان بگرن. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن داواكاری ره‌وای خه‌ڵك وه‌ڵام بده‌نه‌وه، كه داوای كار، ئاسایش، نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه نه‌كراوه، ده‌بینین ئه‌نجامه‌كه‌شی چییه.
– نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی سیاسی وایكردووه، ئێستا عێراق به مه‌ترسیدارترین كاتژمێره‌كانیدا تێده‌په‌ڕێت. خۆپیشاندان چه‌ند مانگێكه به‌رده‌وامه، پشتیوانی ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی هه‌ندێكیان چه‌كیان پێیه، هه‌موومان ده‌بینین به‌ره‌و ره‌وشێكی مه‌ترسیدار ده‌چێت.
– خه‌ڵكی عێراق وه‌ك دیل گیراون، به‌رامبه‌ر به ره‌وشێك كه هیچ ده‌ستیان تێیدا نییه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سیاسی روویداوه، له به‌غدا، به هۆی چه‌ند هێرشێكه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر كوژران و بریندار بوون، ئه‌مه‌ش وایكردووه، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق پێویسته چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه بكه‌ن.
– ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی له عێراقدان نه‌یانتوانیوه له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌یان كار بكه‌ن، به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان خستووه‌ته پێشه‌وه. ئه‌و رووداوانه‌ی روویان داوه وه‌ك زه‌نگێكی ئاگادار كردنه‌وه‌یه.
– ئێستا دۆخه‌كه هێشتا به ته‌واوی مه‌ترسیداره، دوای زیاتر له دوو مانگ، هه‌فته‌ی رابردوو، 28ی مانگ، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ژێر چاودێری توندی ئه‌منی كۆبووه‌وه. هێشتا ئه‌مه ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ناكات، توندوتیژی روونه‌دات.
– هێشتا هیچ پاساوێك بۆ توندوتیژی نییه، به‌ڵام 120 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بریندار بوون.
– شه‌وی رابردوو، دوای سێ رۆژ له هێرشه مووشه‌كییه‌كان، به‌سره دۆخێكی نائارامی به خۆوه بینی.
– له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، ئێمه یادی قوربانیانی تشرینمان كرده‌وه، كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاتنه سه‌ر شه‌قام و داوای هه‌ڵبژاردن و دادوه‌رییان كرد، ئێستاش ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر بوو، 700 عێراقی گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون، حكومه‌تی پێشوو ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه تا ئێستا ئه‌نجامی نه‌پێكاوه. یه‌ك ساڵ تێپه‌ڕیوه، ئه‌مه‌ش هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت.
– هه‌فته‌ی رابردوو خۆپیشاندان كرا، ده‌بوایه ئاشتییانه بێت، به‌ڵام ئاڵۆزی كه‌وته‌وه، ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران كه‌م بوو، چونكه نه‌یانده‌ویست ببنه ئامرازێك به ده‌ستی سیاسییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاریان بهێنن.
– هه‌فته‌ی رابردوو، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، فه‌رمانیان جێبه‌جێ كرد و رێكاریان گرته به‌ر، ده‌توانم بڵێم گرنگه توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران نه‌كرێت و ئه‌وانیش لێی دوور بكه‌ونه‌وه.
– ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی مسته‌فا كازمی هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌بووه.
– كاتی ئه‌وه‌یه بڵێم، هیچ لایه‌نێك نوێنه‌رایه‌تی ژنانیان نییه، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به‌رپرسانه مامه‌ڵه بكه‌ن. ده‌بێت دووربكه‌ونه‌وه له لێدوان ئاڵۆزكار.
– مانگی رابردوو، چه‌ندین كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقدا كردووه، ئێمه نه‌وه‌ستاوین له هه‌وڵه‌كانمان، به‌ڵام نه‌مانتوانیوه كۆیان بكه‌ینه‌وه، گرنگه له‌یه‌ك تێگه‌یشتنێك هه‌بێت و له كۆتاییدا كاریگه‌رییه‌ك هه‌بێت.
– نه‌بوونی متمانه وایكردووه، لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه چاره‌سه‌ری یه‌كجاری. چاره‌سه‌ر هه‌یه، به دڵنیاییه‌وه هه‌موو ره‌وشێك هۆكار و لێكه‌وته‌ی هه‌یه.
– له هه‌ڵبژاردنی ساڵی رابردوودا، لایه‌نه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵه‌یان كردووه، زۆر ده‌رفه‌تیان له ده‌ستداوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ئه‌مه‌ش ره‌وشه‌كه‌ی ئاڵۆز كردووه و به‌رده‌وام یه‌كدییان تۆمه‌تبار كردووه.
– ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه دیالۆگ بكه‌ن، به‌رژه‌وه‌ندی عێراق پێشبخه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و هه‌ڵدێر بڕوات.
– خه‌ڵكی عێراق زۆرێكیان ژیانی خۆیان له ده‌ستداوه، قوربانی زۆریان داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وام شكستیانهێناوه له دابینكردنی ژیانێكی باش بۆیان.
– له ساڵی رابردووه‌وه تا ئێستا چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ریمان كردووه، به‌ڵام هیچیان له‌به‌ر چاو نه‌گرتووه.
– چاره‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت به‌رچاوی خۆت ببینی، به مێشكێكی كراوه بچییه دیالۆگ و ئاماده بیت هه‌ندێكجار سازش بكه‌یت، پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاریگه‌ر كاری یه‌كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و نه‌بوونی بودجه‌ی فیدراڵی كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه، ده‌بێت كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كی شه‌فاف بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵك بكرێت.
– له 2003ه‌وه زۆر ده‌رفه‌تیان هه‌بوو چاكسازی بكه‌ن، به‌ڵام هه‌موویان له‌ده‌ستداوه.
– چاكسازی له وڵاته‌كه‌دا تا ئێستا نه‌كراوه و پشتگوێ خراوه و به‌ربه‌ستی بۆ درووست كراوه.
– گه‌نده‌ڵی كێشه‌ی سه‌ره‌كی عێراقه و ئابووری ئه‌و وڵاته‌ی تووشی شێرپه‌نجه كردووه.
– عێراق ته‌نیا پشتی به یه‌كلایه‌نی دارایی به‌ستووه، كه نه‌وته، كه‌رته‌كانی دیكه پشتگوێ خراون.
– عێراق وڵاتێكی هه‌ژار نییه، سه‌رچاوه‌ی دارایی زۆری هه‌یه و به‌كار نه‌هێنراون.
– سیاسه‌تی به‌ڕێوبردنی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراقدا نییه.
– هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئیفلیجبوونی دامه‌زراوه‌كانی عێراقه.
– به دیاریكراوی سیستمی عێراق، دۆخێكی خراپی هه‌یه و شكستیهێناوه.
– سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی سوود له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئێمه ناتوانین وه‌ك یۆنامی هاوكاری هه‌ڵبژاردنێكی دیكه بكه‌ین، ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیار بدات.
– گره‌نتی چییه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن كرا، ئه‌نجامه‌كه‌ی په‌سند بكرێت، چۆن وا ده‌كرێت خه‌ڵك بڕوا ده‌هێنێت جارێكی دیكه ده‌نگت ده‌داتێ، ئایا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كات.
– له باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه بڕیار بوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بكرێت. به‌ڵام ئێستا لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت خاڵی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه.
– زه‌رد و سه‌وز دابه‌ش بوون، ئێمه پێمان وتوون پهڕجوومان نییه، ئه‌وه ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئێوه، ده‌بێت هه‌ندێكجار سازش گرنگه.
– قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات بووه‌ته هۆی ئاڵۆزی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
– سیاسییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا نه‌یانتوانیوه وه‌ڵامی خواستی خه‌ڵك بده‌نه‌وه. بنه‌مایه‌كی دیموكراسییان پشتگوێ خستووه، ئه‌وه‌ی هه‌یه كارێكی باش نییه دوابخرێت، ده‌بێت سیاسییه‌كان وه‌ڵامی داخوازی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بده‌نه‌وه.
– هه‌فته‌ی رابردوو ئێران جارێكی دیكه هێرشی كرد و ئه‌نجامی زۆر خراپی هه‌بوو، ده‌بێت ئه‌م هێرشانه رابگیرێن.
– ناكرێت هیچ دراوسێیه‌ك رێگه به خۆی بدات، سه‌روه‌ری و یه‌كگرتوویی عێراق پێشێل بكات.