مونیرە عەلی عەبدولعەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی لەم چاوپێكەتنەدا بۆ ” هەولێر، باس لە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و دەڵێت:” پێویستە هەموومان سنوری ئەمنی قەومی خۆمان دیاری بكەین بەرامبەر دوژمنانمان.دەشڵێت:” دەبێت هەوڵەكانمان یەك بخەین و جیاوازیەكان وەلابنێین كار لەسەر خاڵە هاوبەشەكان بكەین بۆ بەهێزی كوردستان”.
- با لەوەوە دەست پێبكەین وەك ژنێك لەبارەی گیان لەداستدانی ژینا ئەمینی یەوە چی دەڵێت جیاوا لە لێداونەكانی دیكەت؟
- كوشتنی ئەو خانمە كوردەی تاران بەنسبەت ئێمەوە بەڕاستی كارەسات بو، ئێشی بەدڵی هەموومان گەیاند، كچێكی غەریب بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت بەلامانەوە سەیرە.
- بەبڕوای ئێوە گەر دۆخی بەغدا بەم شێوەیە بەردەوام بێت چی لێ چاوەڕوان دەكرێت؟
- عێراق لەدۆخێكی مەترسیداردایە بەداخەوە، احتلال نەخۆی بەرنامەی بۆ چۆنیەتی حكومڕانی و بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق هەبوو نە دەسەڵاتیشی دابە هێزە عێراقیەكان، تا حكومڕانیەكی سەربەخۆ بگرنە دەست، بەدەستی وڵاتانی دەرەكی كە هەریەكەیان هێز و تایفە و گروپ و دەستە وتاقمێكی گرتۆتەخۆ و بە ئارەزوی خۆیان بەگژ یەكیاندا دەدەن لە ئەنجامدا وڵاتیان وێران و میللەتیش بەدەست نەبوونی و ناسەقامگیری و نەخۆشی و بێكارییەوە دەناڵێنێ وا ساڵێكە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە نەك تائێستا نەتوانراوە كابینەی حكوومەت تەشكیل بكرێت بەڵكو پەرلەمانەكەشی دەستی بەسەردا گیراوەو پەكخراوە”.
- چەندە گرنگە كورد یەك دەنگ بێت بەرامبەر ئەو فشارو هەڕەشانەی لەبەغداوە لێیدەكرێت ئێوە لەوبارەیەوە چیتان كردوە؟
- هەموومان لەكەشتی كوردستانین هەر مەترسیەك هەبێت ئەوا زیانی بۆهەموومان ئەبێت پێویستە بە خۆمان كەوین هەوڵەكانمان یەك خەین جیاوازیەكان وەلابنرێنن و كار لەسەر خاڵە هاوبەشەكانمان بكەین و سنوری ئەمنی قەومیمان دیاری بكەین و لەبەرامبەر نەیاران یەك دەنگ ویەكهەڵوێست بین، زۆر بەگرنگی دەزانم كە هەموو لایەن و هێزە كوردییەكان كۆنگرەییەكی نیشتیمانی و نەتەوەیی ببەستن و پەیماننامەیەك واژۆ بكەن كە هەندێك خاڵ و بنەمای سەرەكی بكەنە هێڵی سور .