پەرلەمانی عێراق لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حەلبووسی کۆ دەبێتەوە

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمان کۆ ببێتەوە.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو 28ـی 09ـی 2022  بڵاو کردۆتەوە تێیدا ئاماژەی بەوە داوە کە دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێ دەکەن.

هاوکات ئاماژەی بەوەش داوە کە لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر