قایمقامی قەزای ماوەت ئاشكرایكرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌چڕی گوندی گه‌ڵاله له سنووری قه‌زای ماوه‌تی پارێزگای سلێمانی، بۆردومان كرد.
کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت، تایبه‌ت رایگه‌یاند، لە ئێستادا ئەم شوێنانە کە دەکەونە سنووری گوندی گەڵاڵە، لە لایەن فڕۆکەی جەنگییەكانی توركیا بە قورسی بۆردومان دەکرێن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، شوێنی ترشەکە، کە دەکەوێتە سنووری گوندی گەڵاڵە، دووجار بۆردومان کراوە.
روونیشیكره‌وه، باسکی قەلێ، دۆڵی کڵاوە و دۆڵی کوێرە کانی، له سنووری گوندی گه‌ڵاڵه، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كراوه‌ته ئامانج.
قائیمقامی قەزای ماوەت، ئەوەشی راگەیاند، کە فڕۆکەی جەنگی تورکیا بۆردومانی ئەو ناوچانەی کردووە و تا ئێستا زیانەکانیش نەزانراون.