پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

مەحموود محەمەد: پارتی و یەکێتی تا ئێستا سەبارەت بە یەک کاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆکۆمار نەگەیشتوونەتە رێککەوتن

گوته‌بێژی پارتی، له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پارتی و یه‌كێتی ئێستا له‌قۆناغی گفتوگۆدان و، تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنی كۆتایی سه‌باره‌ت به‌ یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق.

گوتیشی: “كێشه‌كانی عێراق، هیچ كاتێك كێشه‌ی په‌یوه‌ست سه‌رۆككۆمار نه‌بووه‌، پێم وانییه‌ ئه‌وه‌ كێشه‌ بووبێت، راسته‌ پارتی و یه‌كێتی تێگه‌یشتنیان جیاوازه‌، به‌ڵام كێشه‌ی عێراق زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كورت بكرێته‌وه‌”.

ئاماژی بە ئەوەش دا: “كورتكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماردا، سیاسه‌تی میدیایی به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان بووه‌ له‌ رابردوودا، به‌و پێیه‌ی نه‌بوونی كاندیدی هاوبه‌شی كوردیان به‌ “گه‌وره‌ترین” به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ناوده‌برد، به‌ڵام لایه‌نه‌ كوردییه‌كان وه‌ك عه‌لی حوسێن، ئاماژه‌ی پێدا، پێیان وایه‌ “كێشه‌ گه‌وره‌كه‌ له‌ ناو ماڵی شیعه‌ بووه‌، نه‌ك كورد