ئەمساڵ کۆمەڵێک ڕێگای گرنگ لە سنووری دهۆک تەواو بوون

بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دهۆک گوتی، ئەمساڵ چەندین ڕێگا و ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس لە سنووری پارێزگای دهۆک تەواو بوون کە ڕێگای زۆر گرنگ و پێویست بوون.

خەدیجە محەمەد، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قۆناغی یەکەمی ڕێگای خاڵی سنووریی سەرزێڕێ 38 ملیار دیناری تەرخان کردووە و لە قۆناغی تەندەریندایە هەشت کیلۆمەتر دەبیت و دواتر قۆناغی دیکەشی بەدوادا دێت، چونکە تەنها یەک قۆناغ نییە، بەڵام جارێ قۆناغی یەکەم جێبەجێ دەکرێت.”

خەدیجە محەمەد گوتیشی: ”جگە لەوەش، ئەمساڵ کۆمەڵێک ڕێگای دیکە تەواو کراون، ئەوانیش ڕێگای قەرەناز بۆ کەورەسۆر و ڕێگای ئاکرێ بۆ قەندیل و ڕێگای ئیبراهیم خەلیل بۆ دێرەبین وئۆڤەرپاسی دهۆک کە بە فلکەی مردن ناسرابوو و ئەندەرپاسی زاخۆ تەواو بوو و ڕێگای بەرێ سیلێ بۆ سەری ئامێدی و ئەوانە هەمووی تەواو بوون.”

ھەواڵی زیاتر