ئەمڕۆ پێنجشەممە (22ی ئەیلوول/سێپتێمبهری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆ كیجۆنگ، کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریا کرد و خواستی بەرەوپێشچوونی پەیوەندی دوولایەنەی لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە.
کونسولی گشتیی کۆریا، وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەربارەی کار و چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان، سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگی باشیان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتهكهی