ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: دواى گه‌يشتنى به به‌ريتانيا، بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسمى ماڵئاوایی له شاژنى كۆچكردوو ئێلێزابێسى دووەم، ئێواره‌ى ئەمڕۆ (یەکشەممە 18ـی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2022)، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى شا چارلسى سێيه‌م، شاى شانشينى يه‌كگرتوو، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و رێبه‌رانى وڵاتانى جيهان له كۆشكى شاهانه‌ى به‌كينگهام له له‌نده‌ن، به ياوه‌ريى باڵيۆزى عێراق له به‌ريتانيا، به‌شدارى له رێوڕه‌سمى پێشوازى له ميوانانكرد.
نێچيرڤان بارزانى، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى خۆى، گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى، به شا چارلسى سێيه‌م، خانه‌واده‌ى شاهانه، گه‌ل و حكوومه‌تى شانيشنى يه‌كگرتوو و وڵاتانى كۆمۆنوێڵس گه‌ياند و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا دووپاتكرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه شا چارلسى سێيه‌م، سوپاس و پێزانينى بۆ نێچيرڤان بارزانى و به‌شدارييان له پرسه و رێوڕه‌سمى ماڵئاوايى له شاژن ئێلێزابێسى دووه‌مدا ده‌ربڕى.
نێچيرڤان بارزانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى حكوومه‌تى به‌ريتانيا، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و رێبه‌رانى وڵاتانى جيهان، بۆ بەشدارى لە رێوڕەسمى ماڵئاوایی‌کردن له شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا گه‌يشته له‌نده‌ن و هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌به‌رده‌م تابووته‌كه‌يدا له په‌رله‌مانى شانشينى يه‌كگرتوو، به‌شدارى له رێوڕه‌سمى ماڵئاوايى و ده‌ربڕینی رێز بۆ شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م ده‌كات