ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماڕاسۆنێكی فراوانی بۆ 54 پێشمه‌رگه ئه‌نجام دا به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی جه‌سته‌ییان له ڕووی وه‌رزشییه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بەڕێوەبەرایه‌تی وەرزش و یارییەکان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ماراسۆنی ڕاکردنی ماوە (5کم)ی بۆ (54) پێشمەرگە رێکخست کە لە (18) یەکەی جیاوازی وەزارەتی پێشمەرگەوە بەشداریان تێداکردبوو.
دوای كۆتاهاتنی ماڕاسۆنهكهش لە مەراسیمێکدا لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە خەڵات و دیاری بەسەر یەکەم و دووەم و سێیەمی ماراسۆنەکەدا دابەشکران.
ئامانج له ئه‌نجامدانی ماڕاسۆنه‌كه بەرزکردنەوەی ئاستی جەستەیی پێشمەرگەکان بوو لە ڕووی وەرزشییەوە كه له ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتی یارییەکان چه‌ندان چالاكی هاوشێوه‌ی تری ئه‌نجامداوه.