بەپێی پڕۆژەیاسای خانەنشینیی هێزەکانی ناوخۆ دۆخی خانەنشینان باشتر دەبێت

ڕاوێژکارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، پڕۆژەیاسای خانەنشینیی هێزەکانی ناوخۆ تەواو بووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ ئەوەی ئەوانیش ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی بکەن بۆ پەسەندکردن .

دکتۆر سامی جەلال، ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”ئێمە وەکوو وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیاسای خانەنشینیی هێزەکانی ناوخۆمان تەواو کردووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانیش کراوە بۆ ئەوەی ئەوانیش کە تەواویان کرد ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی بکەن و خوێندنەوەی بۆ بکرێت و دواتریش پەسەند بکرێت.”

دکتۆر سامی جەلال گوتیشی: ”پڕۆژەیاسای خانەنشینیی هێزەکانی ناوخۆ بە جۆرێک ئامادە کراوە کە لە بەرژەوەندیی خانەنشینانی هێزەکانی ناوخۆدایە و دۆخیان بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە باشتر دەبێت.”

ھەواڵی زیاتر