گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌حموود محه‌ممه‌د، رایگه‌یاند، پارتی داوای گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی كێشه چه‌قبه‌ستووه‌كانی عێراق ده‌كات. له باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماریشه‌وه، ره‌تیكرده‌وه، پارتی هیچ كاندیدێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌بێت.
له دوای به‌شداریكردنی له پرسه‌ی عومه‌ر میرانی، نوێنه‌ری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان له توركیا، مه‌حموود محه‌ممه‌د له باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی پارتی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه‌كان وتی: پارتی روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات به خه‌ڵكی عێراق، كه ئه‌م كێشه و بنبه‌سته سیاسییه‌ی ئێستا هه‌یه پێویسته به گفتوگۆ و له‌یه‌كتێگه‌یشتن و یه‌كدی خوێندنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
گوتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جیاوازیمان هه‌یه، پێویسته دانیشین و باس له‌و جیاوازیانه بكه‌ین و بزانین چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر خه‌می هه‌مووان بێت بۆ ده‌ربازبوون له‌م ره‌وشه‌ی هه‌یه.
دووپاتیشیكرده‌وه، پارتی له رێی لیژنه‌ی دانووستانییه‌وه، ته‌نیا گفتوگۆ ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه.
له باره‌ی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، مه‌حموود محه‌ممه‌د گوتی: تا ئێستا هیچ كاندیدێكی هاوبه‌شمان نییه، كاندیدی ئێمه و ئه‌وان دیاره، به‌ڵام گفتوگۆش به‌رده‌وامه له نێوان لایه‌نه سیاسییه كوردستانی و عێراقییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چه‌قبه‌ستوویی سیاسی عێراق، ئێمه نزیكه‌ی ساڵێكه هه‌ڵبژاردن كراوه، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌یانتوانیوه زمانێكی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.