وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
کار دەکات بۆ پێشخستنی شار، شارۆچکە و گوندەکان لە بوارەکانی ڕێگەوبان، ئاو و ئاوەڕۆ، خاوێنکردنەوە، گەشتوگوزار و شوێنەوارەکان
Menu
گوژمەی ٨٠ ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەکانی كەسنەزان خەرجکرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام لە سنووری شارەوانیی كەسنەزان لە گەڕەكی حەسەناوە جێبەجێ كرا، كە پرۆژەكە لە دوو بڕگەی سەرەكی قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەکان پێك دێت.
گوژمەی پرۆژەكەش ٨٠ ملیۆن دینارە و لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان دابینکراوە، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێرە.
ئێستا بڕگەی یەكەمی پرۆژەكە بە ڕووبەری ٤٥٠٠م٢ کە قیڕتاوكردنی كۆڵانەکانە تەواو كراوە، و بڕگەی دووەمیشی بریتییە لە نۆژەنكردنەوەی شەقام بە ڕووبەری ٩٤٠م٢ کە ئێستا كاری تێدا دەكرێت.