حكوومەتی عێراق دەمانچە بە پارێزەران دەفڕۆشێت

ئەمڕۆ هەینی نووسراوێكی فەرمیی حكوومەتی عێراق ئاشكرا بوو، كە داوا لە پارێزەران دەكات دەمانچە لە حكوومەت بكڕن.

بەپێی نووسراوێكی فەرمی كە رۆژی شەشی ئەم مانگە، واتە هەفتەی رابردوو لەلایەن کۆمپانیای پیشەسازیی گشتی سەر بە دەستەی پیشەسازیی جەنگیی عێراق بە ناوی نووسراوی نهێنی، ئاراستەی سەندیکای پارێزەران كراوە، هەلی کڕینی دەمانچەی دروستکراوی عێراقی دەخرێتە بەردەم پارێزەران، کە نرخەکەی یەك ملیۆن و 250 هەزار دینارە.

ھەواڵی زیاتر