– بە مەبەستی ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆی سندووقی لەسەر شەقامی ٣٠ مەتری هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
درێژی پرۆژەكە (١٢٠٠)مەترە و لە شەقامی ٣٠ مەتری لە نزیك باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەست پێ دەکات و درێژدەبێتەوە تا شەقامی ٦٠ مەتری نزیك سایلۆ لە شاری هەولێر.
ئەم پرۆژەیە گرفتی کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شەقامی ٣٠ مەتری و گوشار لەسەر تۆڕەکانی ئاوەڕۆی سنوورەكە بە شێوەیەکی یەکجاری چارەسەر دەکات.