له درێژه‌ی كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به ئاڵۆزبوونی دۆخی سیاسی عێراق، هه‌ردوو وڵاتی ئوردن و سعوودییه داوای هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه له لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن.
شا عه‌بدوڵڵا، پادشای ئوردن له دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق.
پادشای ئوردن هیوای خواستووه، لایه‌نه عێراقییه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆوه ناكۆكییه سیاسییه‌كانیان تێپه‌ڕێنن بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامیگری و ئاوه‌دانی وڵاته‌كه‌یان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای یه‌كڕیزی له‌لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان ده‌كات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بۆ پاراستنی توانا و ده‌ستكه‌وته‌كان وڵات و پارێزگاریكرن له خه‌ڵك، پێویسته هه‌موولایه‌نه‌كان یه‌كڕیزبن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی عێراقی گرتووه‌ته‌وه.