گوته‌بێژى فه‌رمیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه خشته‌ى نوێى دابه‌شكردنى مووچه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه د. جووتیار عادل، گوته‌بێژى فه‌رمیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌نووسیدا گوتى: “به‌م نزیكانه خشته‌ى نوێى دابه‌شكردنى مووچه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، وه‌زاره‌تى دارایی خشته‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئومێده‌وارین له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌ش بكرێت”.