چوارقوڕنە.. گوژمەیەك بۆ سیستەمی ئاوپڕژێنی سەوزاییەكانی دەروازەی شار خەرج دەكرێت

بە مەبەستی پەرەپێدانی ناوچەی سەوزایی و جوانكردنی سیمای دەروازەی شار لە چوارقوڕنە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی نزیكەی 11 ملیۆن دینار.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی چوارقوڕنەیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین، وەك لە فەرمانەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە: گوژمەكە بۆ جێبەجێكردنی دەرخستەی پرۆژەی دانانی سیستەمی ئاوپڕژێن بۆ سەوزایی دەروازەی شار لە چوارقوڕنە بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی خەرخ دەكرێت.
 

ھەواڵی زیاتر