به نۆ مووشەک سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت بۆردوومانكرا.
دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25 ـی ئابی 2022، دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، کاتژمێر 13:50، نۆ مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، مووشەکەکان لە جۆری گرادن و لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، مووشەکەکان لە نێوان گوندی فازڵییە و کانوونە لە سنووری ناحیەی باشیک لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری کیا ئاراستە کراون، بەهۆی کاریگەریی مووشەکەکانەوە ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە.
سه‌ربازگه‌ی زێلكان ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی باشیك له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، دوای هاتنی تیرۆرستانی داعش بۆ عێراق له ساڵی 2014، سوپای توركیا ئه‌و كاته له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق سه‌ربازگه‌كه‌ی له‌و سنووره جێگیركرد، تا ئێستاش زیاتر له جارێك سه‌ربازگه‌كه كراوه‌ته ئامانج.