تایبەت بە هەولێر… دوزگن بەیاز: ئیبراهیم تاتڵیساس سەلامەتە و سوپاسی خەمخۆری خەڵکی کوردستان دەکات

شیڤان شێرزاد
دوای تووشبوون بە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە شاری بۆدروم، هونەرمەند و ئیمڕاتۆری گۆرانی تورکی (ئیبراهیم تاتڵیساس) گەیەندرایە نەخۆشخانە و ڕاوێژکارێکی تاتڵیساسیش لە لێدوانێکی تایبەت بۆ (هەولێر) ڕایدەگەیەنێت، تاتڵیساس سەلامەتە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی بۆدروم چارەسەر وەردەگرێت.
دوزگن بەیاز: ڕاوێژکاری هونەرمەندی ناوبراو لە ئاخاوتنەکەیدا دەڵێت: تاتڵیساس بەمەستی کارێکی گرنگ ویستیوویەتی بچێتە ئەستەنبوڵ، بەڵام لە ڕێگادا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلەکەی و بریندار دەبێت، بەڵام برینەکەی سووکە و هیچ مەترسیەک لەسەر ژیانی نیە، هاوکات گوتیشی: سوپاس هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین، کە بەپەرۆشەوە لە هەواڵی تەندروستی تاتڵیساس دەپرسن و لە خەمی ئەو هونەرمەندەدان، ئەو هەواڵانەی باس لە مردنیشی دەکەن تەنیا پڕۆپاگەندەی میدیاکانی تورکیایە و دوورن لە ڕاستیەوە.

ھەواڵی زیاتر