چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئاب، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئيرڤین هيكس جوونيه‌ر کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. سەرۆکی حکومەت، سوپاسی پشتگیریی و پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە.

کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان. ئامادەیی وڵاتەکەیشی بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا.

چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە وەبەرهێنان و پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.