نه‌جات حه‌سه‌ن، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، بڕوانامه مه‌رج نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارتی خۆیان بۆ كۆنگره‌ی 14 كاندیدبكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ـی ئابی 2022، نه‌جات حه‌سه‌ن، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی 14ـی پارتی به ماڵپه‌ری فه‌رمی حزبه‌كه‌ی گوت، “ئەو دەنگۆیەی بڵاوکراوەتەوە لەبارەی ئەوەی، ئەو کەسانەی خۆیان بۆ کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیددەکەن، پێویستە بڕوانامەیان هەبێت راست نییە، چونکە ئێمە هەڵبژاردن دەکەین و بڕوانامە مەرج نییە بۆ کاندیدبوون”.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هەر ئەندامێك مافی خۆیەتی دەنگ بدات و خۆی هەڵبژێرێت، هه‌ر جۆره بڕوانامه‌یه‌كی هەبێت یاخود ته‌نانه‌ت بڕوانامه‌شی نەبێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئەندامی پارتی بێت.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رۆژی ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی 14ـی پارتی كه له پارێزگای دهۆك ئه‌نجامده‌درێت، رانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌كه ئاماده‌كارییه‌كانی چركردووه‌ته‌وه. له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا ده‌نگۆی ئه‌وه له‌نێو تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا بڵاوبوویەوە، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خۆیان بۆ كۆنگره‌ی 14 كاندید ده‌كه‌ن، ده‌بێت خاوه‌ن بڕوانامه‌بن، ئاستی بڕوانامه‌كه‌ش نابێت له دبلۆم نزمتربێت.
مێژووی كۆنگره‌كانی پێشووتری پارتی دیموكراتی كوردستان:
1. کۆنگرەی یەکەم: ١٦ی ئابی ١٩٤٦، بە نھێنی لە شاری بەغداد، لە ماڵی (سەعید فەھیم) بەسترا، بە ئامادەبوونی نزیکەی (٧٠) نوێنەر.
2. کۆنگرەی دووەم: لە مانگی ئازاری ساڵی (١٩٥١) لە شاری بەغداد، ماڵی (عەلی حەمدی) بەسترا، بە ئامادەبوونی نزیکەی (٣٠) نوێنەری لق و ناوچەکانی پارتی.
3. کۆنگرەی سێیەم: ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣، لە شاری کەرکووک، بە ئامادەبوونی نزیکەی (٣٥–٤٠) نوێنەر بەسترا.
4. کۆنگرەی چوارەم: ٤–٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٩، لە شاری بەغداد، ماڵی (کاکە زیاد) بە سەرپەرشتی مەلا مستەفا بارزانی بەسترا.
5. کۆنگرەی پێنجەم: مانگی ئایاری ساڵی (١٩٦٠)، لە بارەگای ئەوکاتی حزب لە شاری بەغداد، بەسترا.
6. کۆنگرەی شەشەم: لە سەرەتای مانگی تەممووزی ساڵی (١٩٦٤) لە شارۆچکەی قەلێدزێ بەسترا.
7. کۆنگرەی حەوتەم: ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٦٦، لە گەڵاڵە بەسترا.
8. کۆنگرەی ھەشتەم: ١ی تەممووزی ١٩٧٠، لە ناوپردان بە ئامادەبونی (٤٨٨) نوێنەر بەسترا.
9. کۆنگرەی نۆیەم: ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩، بەسترا و، تێیدا (مه‌سعود بارزانی) بەسەرۆک هه‌ڵبژێردرا
10. کۆنگرەی دەیەم: ٢–١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٩، لە (مەرگەوەڕ) بە بەشداری (٣٣٢) نوێنەر بەسترا.
11. کۆنگرەی یازدەیەم: ١٩٩٣، لە ھەولێری پایتەخت، بە بەشداری (٢١٧٦) نوێنەر بەسترا.
12. کۆنگرەی دووانزەیەم: ٦–١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩، لە ھەولێر، بە بەشداری (١٤٧٣) نوێنەر بەسترا.
13. کۆنگرەی سێزدەیەم: ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، لە ھەولێر، بە بەشداری زیاتر لە (١٥٠٠) نوێنەر بەسترا.