عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسندکرد.
سەرچاوەیەک راگەیاند: “ئەمڕۆ 16/8/2022، له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق كردووه.
هه‌رچه‌نده به‌فه‌رمی رانه‌گه‌یەندراوه، به‌ڵام به‌گوێرەی سەرچاوەکە، موسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی عه‌لاوی پەسند كردووه.
چەند سەرچاوەیەکی میدیایی باسیان لەوەکردووە، عەلی عەلاوی بەنیازە خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید بکات، بەڵام بە فەرمی ئەو دەنگۆیە پشتڕاست نەکراوەتەوە.