چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

لە هەفتەیەکدا ٣ هەزار و ٨٩ ئۆتۆمبێلی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی یەک هەفتەدا واتە لە ٥ی ئابی ٢٠٢٢ تاوەکو ١١ئابی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ٣ هەزار و ٨٩ ئۆتۆمبێلی نوێ تۆمار کراون، کە ٢ هەزار و ١٥٨ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ٦٥٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٨١ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک بوون.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٩٣٤ ئۆتۆمبێل تابلۆکانیان گۆڕیوە بۆ تابلۆی نوێ، کە ٦٥٢ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ٧٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و ١١٤ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک و ٩٤ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٤ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

هەروەها هەزار و ٣٩١ مۆڵەتی شۆفێری بۆ یەکەمجار دراوە بە هاووڵاتییان کە ٣٩٧ مۆڵەتیان لە پارێزگای هەولێر و ٣٤٧ مۆڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٨٨ مۆڵەتیان لە پارێزگای دهۆک و ٥٦ مۆڵەتیان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١٠٤ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٤٠ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٠٥ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ٥٤ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٦٧ رووداوی هاتووچۆ روویانداوە کە ١٨ یان لە پارێزگای هەولێر و ١٣ یان لە پارێزگای سلێمانی و ٨ یان لە پارێزگای دهۆک و ٢ یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ٥ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ١٠ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ٥ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ٦ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

هەروەها ٢٩ هەزار و ٦٨٦ سەرپێچی هاوتووچۆیی تۆمار کراوە، کە ٣ هەزار و ٣٢٨ یان لە پارێزگای هەولێر و ٨ هەزار و ٨٨٨ یان لە پارێزگای سلێمانی و ١١ هەزار و ٥٨٧ یان لە پارێزگای دهۆک و ٣٥ یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١٦٨ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٥٠٩ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ٧٠ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ٥ هەزار و ١٠١ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٣ی ئابی ٢٠٢٢