پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

نوێنه‌ری موقته‌دا سه‌در: ته‌واوی عێراقییه‌كان به‌رپرسیارێتی ئه‌م شۆڕشه‌یان له‌ئه‌ستۆدایه

له‌ گوتارێكدا موهه‌نه‌د موسه‌وی، نوێنه‌ری موقته‌دا سه‌در، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ خۆپیشانده‌رانی راگه‌یاند، ئه‌م شۆڕشه‌ هیوا و هه‌لێكه‌، بۆ رزگاركردنی عێراق له‌گه‌نده‌ڵی.

موهه‌نه‌د موسه‌وی، نوێنه‌ری موقته‌دا سه‌در، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (12ـی ئاب/ئۆگێستی 2022)، له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران و مانگرتووانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در گوتی: “خۆپیشانده‌ران و مانگرتووان له‌ شۆڕش و داواكارییه‌كانیاندا پاشگه‌زنابنه‌وه‌‌، ته‌واوی عێراقییه‌كان به‌رپرسیارێتی ئه‌م شۆڕشه‌یان له‌ئه‌ستۆدایه”.

موسه‌وی گوتیشی: “شۆڕش هیوا و هه‌لێكه‌ بۆ رزگاركردنی عێراق له‌ گه‌نده‌ڵی و راستكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌م وڵاته‌”.

روونیكرده‌وه‌، خۆپیشانده‌ران بۆ ئه‌وه‌ ده‌رچوونه‌، تاكو نه‌خشه‌ڕێگا و داهاتووی عێراق بگۆڕن، تا جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان، شۆڕشگێران له‌ خۆپیشاندان و مانگرتن به‌رده‌وام ده‌بن و پاشگه‌زنابنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ دوا هه‌لی ئه‌وانه‌.

موسه‌وی پێیوایه‌، له‌ رێگه‌ی شۆڕشێكی ئاشتیخوازانه‌، شۆڕشگێران نه‌خشه‌ڕێگا و داهاتووی سیاسی عێراق دیاریده‌كه‌ن.

دوایلێكردن، تا جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان، له‌ خۆپیشاندان و مانگرتن به‌رده‌وامبن.