پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

به‌گوژمه‌ى (518 ملیۆن دینار)، بەردی بناغەی پرۆژەی فراوانکردنی پردی ڕۆشنبیری و پردی باغەمرە شەهاب و کەندی شیوە سوور لە ڕێگاى دارەتوو-بنەسلاوە دانرا

لەچوارچێوەی گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای هەولێر و بەمەبەستى پێشگرتن و کەمکردنەوەى کاریگەری لافاو، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە 2022.8.8، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى ئاودێرى هەولێر و بەرێوەبەرى شارەوانى پێنج و ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، لەڕێورەسمێکدا به‌گوژمه‌ى (518 ملیۆن دینار)، بەردی بناغەی پرۆژەی فراوانکردنی پردی ڕۆشنبیری و پردی ڕێرەوی ئاوى سروشتی باران لە باغەمرە شەهاب و کەندی شیوە سوور لەڕێگاى دارەتوو-بنەسلاوە دانرا، کە لەلایەن کۆمپانیاى گردی مەولک جێبەجێدەکرێ و ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه‌ش (120) ڕۆژه‌.

جێگەی باسە، پڕۆژەکە لە 2002.5.31 دەستیپێکراوە لە ئێستادا لە 33% کارەکانى جێبەجێکراوە، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری پارێزگای هەولێر کەسەرپەرشتیارى پڕۆژەکەن، بەپێیویستى زانى پڕۆژەکە لەماوەى دیاریکراوى خۆیادا بە کۆتابێت.