مه‌سرور بارزانی: لە خوا داواکارین ساڵی نوێ ساڵی خێر و خۆشی و پێشکەوتن و گەشەکردنی زیاتری هەرێمی کوردستان بێت

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-

بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچی 1444، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

لە خوای مەزن و دلۆڤان داواکارین ساڵی نوێ، ساڵی خێر و خۆشی و پێشکەوتن و گەشەکردنی زیاتری هەرێمی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی بێت لە عێراق و ناوچەکەدا.

ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز بێت و کوردستانیش هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر