وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له مووسڵ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كه‌ین، كونسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كانمان بپارێزێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (27ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2022) هێرش كراوه‌ته سه‌ر كونسڵخانه‌كه‌مان له مووسڵ، به توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوای كردووه، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه به زووترین كات بدرێنه دادگا، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ئاشكرا كرابێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین، له ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ی پاراستنی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسی و كونسوڵخانه‌كانمان بێت.
روونیشكرده‌وه، هێرشه‌كه به‌جۆرێك مه‌ترسی و مایه‌ی بیركردنه‌وه‌یه، كاتێك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چوو، هاوكات كۆبوونه‌كه‌ش له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی عێراق بووه، كه توركیا به‌ئامانجگرتنی هێرشه‌كان تۆمه‌تبار كرابوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتی كرده‌وه، داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كه‌ین، تیشك بخه‌نه‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و سنوورێك بۆ بوونی تیرۆرستانی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان دابنێن، كه بووه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ وڵاتانی دراوسێ و نێرده دیپلۆماسییه‌كان
قونسلخانەی تورکیا لە مووسڵ لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کونسوڵخانەکەیان بە چوار گولـلە هاوەن کراوەتە ئامانج و محەمەد کوجوک، کونسوڵی تورکیا و تیمی کونسوڵخانەکە لە هێرشەکەدا سەلامەت بوون و هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە. روونیشیکردووەتەوە، گولـلە هاوەنەکان لە نزیک شوقەکانی حەدبا کەوتوونەتە خوارەوە.