مەسرور بارزانی: ھەرێمی کوردستان ھەمیشە ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان، ھەمیشە ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان.

ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموز ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، خەمیس ئەلخەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەكە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ کران. جەخت لە پێویستیی و گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرایەوە بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور.

ئاماژە بەوەشدراوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران باسی لەوەکردوە، کە دەرفەت ھەیە بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکان و لە نێویاندا، کێشەکانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی نەوت و گاز لە ڕێگەی تەشریعکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی، کە لە بەرژەوەندی ھەموو پێکھاتە جیاوازەکان و ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ھەرێمی کوردستان، ھەمیشە ئامادەیە بۆ  چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ ، بە شێوەیەک کە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان پارێزراوبێت

ھەواڵی زیاتر