ئەمڕۆ پێنجشەممە، کونسوڵخانەی تورکیا لە بەغدا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە هەر هاووڵاتییەکی عێراقی لە دوای 16ی تەمموزەوە، فیزەی تورکیا وەربگرێت تەنیا بڕی 60 دۆلار دەدات کە پێشتر ئەو نرخە 125 دۆلار بوو بۆ یەک کەس.
دەشڵێت: ئەم دابەزاندنی نرخی ڤیزەیەش لەلایەن تورکیاوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هاووڵاتییەکی زۆری عێراقی بۆ گەشت و بازرگانی و پزیشک سەردانی تورکیا دەکەن و تورکیاش لەم بارەدا رەچاوی دۆخی دارایی هاووڵاتیانی عێراق دەکات.