راگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر.

لە رێکەوتی ١١-٧-٢٠٢٢ لە شاری هەولێر ، رووداوی تەقەکردن لە ماڵی هاوڵاتی ( حاجی مەسیفی) کرا و دەستبەجێ هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر هەڵسان بە ڵێکۆلینەوەو بە دواداچوون بۆ دەستنیشانکردنی تەقەکەرەکان و لە ئەنجامدا توانرا کەسی تەقەکەر دەستنیشان بکەن بە ناوی ( س.ص.ع) کە پێشتر شۆفێری حاجی مەسیفی بوە تاکو سالی ٢٠٢١. لە هەمان کاتدا هەڵساین بە دەستگیرکردنی شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە تەقەکردنەکەی پێ ئەنجامدرابوو بە ناوی( أ. ن. ش.)و دواتریش لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر هەردووکیان لامان بەندکران . دیارە ئەم روداوە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کە سالی ٢٠٢١ لە نێوان هەردوو لادا رویداوە و هیچ پەیوەندی بە لایەنی رامیاریەوە نیە و ئێمەش لەسەر فەرمانی دادگا و بە پێی یاسا رەفتار لە گەل هەردوولایەندا دەکەین . ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر. ١٣-٧-٢٠٢٢