پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

روونکردنەوە لەبارەی کەمبوونەوەی پێدانی کارەبا دەدرێت

وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕأیگه‌یاند: ‌دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌م بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كۆمپانیای دانەگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، هەناردەكردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم بووەتەوە.

ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌م كێشه‌ ته‌كنیكییه‌ی كیڵگه‌ی كۆرمۆر و هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی، بەرهەمهێنانی كارەبا کەم بووەتەوە.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تیمەکانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێشبینی دەكرێت لە ماوەی 3 – 4 كاتژمێری داهاتوودا کێشەکە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە