سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كودرستان ئاشكرای ده‌كات، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌لبووسی و شێخ خه‌میس خه‌نجه‌ر له‌باره‌ی دۆخی عێراق كۆبووه‌وه.
ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ـێ حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له محەمەد ئه‌لحەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنه‌رانى عێراق و شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانيی سه‌روه‌رى كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌لبووسی و شێخ خه‌میس خه‌نجه‌ر دوا پێشهانە سیاسیيەکانی وڵاتیان تاوتوێ کرد و بیروڕايان ده‌رباره‌ى چۆنيهتيى تێپەڕاندنی ته‌حه‌دييه‌كانى قۆناغی داهاتوو گۆڕييهوه.

