ئۆکرانیا رۆژانە 60 تا 100 سەرباز لەدەست دەدات

لە شەڕەكان لەگەڵ سوپای ڕووسیادا، ڕۆژانە تا 100 سەربازی ئۆكرانیا دەكوژرێن و 500 كەسی دیكەش بریندار دەبن.
ئۆلێكسی رێزنیكۆڤ ،وەزیری بەرگری ئۆكرانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: لە شەڕەكان لەگەڵ سوپای ڕووسیادا، ڕۆژانە تا 100 سەربازی ئۆكرانیا دەكوژرێن و 500 كەسیش بریندار دەبن.
وەزیری بەرگری ئۆكرانیا ئەم ژمارانەی لە كاتێكدا  راگەیاندووە كە شەڕ لە دۆنباس (ڕۆژهەڵات) بەردەوامە، بە تایبەت لە شارەكانی سیڤێرۆدۆنێتسك و لیچانسك. 
پێشتر ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا لە یەكی حوزەیران ئاماژەی بەوەدا كە سوپا لە ڕۆژێكدا لە نێوان 60 بۆ 100 سەرباز لەدەست دەدات.