تەقینەوەیەک لەسەر رێگەی هەولێر پیرمام روویدا

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 9:35ی ئەمشەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی دەکێشێت بەسەر رێگای پیرمام هەولێر و لە ئاکامدا سێ هاووڵاتی بەسووکی بریندار دەبن، هاوکات زیانی ماددی بە خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێک دەکەوێت.

ھەواڵی زیاتر