پارتی و یه‌كێتی راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7 ی 6 ی 2022،  شانی پارتی دیموكراتی  كوردستان و یه‌كێتی نیشیمان كوردستان  پرسی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان تاوتوێكرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو پارتدا، راگه‌یانراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یاندراوەکە:

رۆژی 7 ى 6 ى 2022، كۆبوونه‌وه‌ی شاندی  پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان  له‌هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوور هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك دوو پرسی نیشتیمانی به‌ڕێوه‌چوو.

1- هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێویسته‌ ده‌ست به‌ئاماده‌كاری یاسایی بكرێت.

2- پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان وكۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك دوو پرسی نیشتیمانی  پێویستییان به‌گفتوگۆی زیاتر و سازانی سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر. 

3- بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بێت.