شیڤان شێرزاد
دوای تێکچوونی باری تەندروستی هونەرمەندی گەورە (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی)، بە فەرمانی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەسەی چارەسەر دەنێردرێتە دەرەوەی وڵات و تەواوی خەرجیەکانی نەخۆشیەکەی هونەرمەند دەگرێتە ئەستۆ.
بۆ ئەو مەبەستەش (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر ڕادەسپێرێت و لە نزیکەوە (محەمەد ئەربیلی) بەسەر دەکاتەوە و پەیامی خەمخۆری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی پێ ڕادەگەیەنێت و خزمەتی نیوسەدەی ئەو هونەرمەندە لەبەرچاو دەگیرێت، کە پێشکەشی بزوتنەوەی هونەری کوردی و تورکمانی کردووە.

هاوکات سەرۆکی حکومەت ئامادەیی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی (عەزیز گەردی) گەورە نووسەری کورد، کە ئێستا لە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری چڕدایە.
