لە ئاگادارییەکدا هاتووچۆی هەولێر چۆنێتی داواکردنی ژمارە و پیتی تایبەتی لەسەر تابلۆ نوێیەکە بڵاوکردەوە.
لە ئاگادارییەکدا فازڵ حاجی، گووتەبێژی هاتووچۆی هەولێر (یەکشەممە 5-6-2022) ڕایگەیاند، “بۆ بەدەستهێنانی تابلۆ تازەکە بەو ژمارە و پیتەی کە ئارەزوت لێی هەیە، داواکاری بەو شێوەیە پێشکەش بەهاتووچۆی هەولێر دەکەیت و دەیدەیت بەلیژنە لەناو هاتووچۆ.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەماوەیەکی زۆرکورت ڕەزامەندی وەردەگریت، ئەگەر ژمارە و پیتەکە پێشتر داوانەکرابێت بەتاڵ بێت.”