لەنەجەف حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون تۆماركرا

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای نەجەف حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون و زیادبوونی رێژەی تووشبووانی بەهەمان نەخۆشی راگەیاند.
لەو بارەیەوە جەبار ئەلیاسری، بەڕێوەبەری تەندروستی نەجەف رایگەیاند: لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی تۆماركراوە، هەروەها حاڵەتێكی مردنیش تۆمار كراوە كە هاووڵاتییەكە پیشەی قەسابە.
تا ئێستا ڤاكسینێك بۆ ئەم نەخۆشییە لە مرۆڤ و ئاژەڵدا بەرهەم نەهاتووە و نیشانە سەرەكییەكانی بریتین لە تا و ئازاری ماسولكەكان و ئازاری سك، بەڵام كاتێك گەشە دەكات دەبێتە هۆی خوێن بەربوون لە چاو و گوێ و لووت و دەبێتە هۆی شكستهێنان لە ناو ئەندامەكانی جەستە، كە دەبێتە هۆی مردن، ئەگەر نیشانەكانی خراپتر ببن.

ھەواڵی زیاتر