هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

کەشناسیی عێراق: خۆڵبارین روو لە عێراق هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، شه‌پۆلێكی دیكه‌ی خۆڵبارین‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی عێراق ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (4ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) به‌ سووكی ده‌ستپێده‌كات و له‌ رۆژانی داهاتووش به‌ چڕی به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (واع) بڵاویكرده‌وه‌، به‌ گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق خۆڵبارینێكی سووك ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ خۆڵبارینه‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی باكووره‌وه‌ چڕ ده‌بێته‌وه‌، كه‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌ و له‌ باشووری عێراقیش پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌ تا 50 پله‌ی سیلیزی.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی كه‌شناسی عێراق، پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام بێت و ئاستی بینین بۆ كه‌متر له‌ 1000 مه‌تر بێت.