ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق ئاشكرای ده‌كات، له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی دروستكراوی ناوخۆ، هه‌وڵدرا یه‌ك ملیۆن ده‌نكه حه‌پی هۆشبه‌ر بپه‌ڕێندرێته‌وه ناو خاكی عێراق.
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، فڕۆكه‌یه‌كی دروستكراوی ناوخۆ یه‌ك ملیۆن ده‌نكه حه‌پی هۆشبه‌ری له ناوچه‌ی سه‌فوانی سه‌ر به پارێزگای به‌سره‌ی خستووه‌ته‌وه خواره‌وه، دوای راوه‌دوونانی له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان فڕۆكه‌وانه‌كه به‌ره‌و خاكی یه‌كێك له وڵاته دراوسێكان رایكرد.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌كاتی بینینی فڕۆكه‌یه‌كی نامۆ له ئاسمانی ناوچه‌ی سه‌فوانی سه‌ر به پارێزگای به‌سره، تیمێكی هاوبه‌شی نێوان هه‌واڵگری و لیوای 14ـی پاسه‌وانی سنوور چاودێری فڕۆكه‌كه ده‌كه‌ن و دواجار ده‌یخه‌نه خواره‌وه.
هه‌واڵگری عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له رێگه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌وه به‌نیازبوون ئه‌و حه‌پانه ره‌وانه‌ی ناو خاكی عێراق بكرێت.
تاڵیب حه‌سوونه، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی سه‌فوان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، له نێوان سنووری عێراق و وڵاتیكی دراوسێ هه‌وڵدرا له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كه‌وه یه‌ك ملیۆن حه‌پی هۆشبه‌ر بپه‌ڕێندرێته‌وه ناو خاكی عێراق، حه‌په‌كانیش ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندار كرا بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت.
